خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان، لاوان و ئازادیخوازان!
جینایه‌ت و كوشتاری كۆماری ئیسلامی و ئیعدامی رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد تا دێ په‌ره ده‌ستێنێ و پێده‌چێ سه‌ركوتی زۆرتری كوردستان بۆته به‌رنامه‌ی كاری ئه‌م رێژیمه. بۆ ده‌ربرینی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆمان و بۆ به‌ربه‌ستكردنی ئیعدامی تێكۆشه‌رانی كوردستان داواتان لێده‌كه‌ین رۆژی پیچنجشه‌ممه 23 مانگی گوڵان(ئوردیبه‌هیشت) به مانگرتنێكی گشتیی و داخستنی هه‌موو دوكان و بازار و شوێنی كار و خوێندن، داوای راگرتنی حوكمی ئیعدام له كوردستان و ئازادی هه‌موو زیندانیالنی سیاسی بكه‌ین.
داوامان له هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و هه‌موو چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه كه بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به ئیعدامی پێنج لاوی تێكۆشه‌ری كوردستان، پشتی ئه‌م داخوازییه بگرن، با هه‌موومان به یه‌ك ده‌نگ دژ به سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی راوه‌ستین، ئه‌وه داخوازیی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ركێكی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییه كه هه‌موو پێكه‌وه كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی له كوردستان مه‌حكووم بكه‌ین.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خڵكی كوردستانیه‌كگرتوو بێ ریزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی و دێمۆكراسی
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان20ئیعدامه‌كان مانگی گوڵانی 1389 یان 10 مانگی مای 2010..

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر